راوێژکاری ئەڵمانیا: بۆ پرسی ئۆكرانیا پێویستە ژیری رەچاو بكرێت
"وڵاتی ئەوروپا ناكۆكیان لەسەر وەڵامێکی هاوبەش دژی رووسیا نییه"
K24 – هه‌ولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا له‌باره‌ی سزادانی رووسیا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆسەر ئۆكرانیا، داوا دەكات ئەوروپا و ئەمه‌ریكا بە وردی بیربكەنەوە.
ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی سزادانی رووسیا، پێویستە ژیری رەچاو بكرێت.
شۆڵز گوتیشی: "لەگه‌ڵ هاوپەیمانەکاندا، پێویسته ئەو رێوشوێنانە بگیرێنه‌به‌ر، كه له‌سه‌ریان کۆکین". ده‌شڵێت: دەبێت بتوانین لە حاڵەتی لە ناکاودا هەنگاوی کرداری بگرینەبەر.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئەمه‌ریكا و وڵاتی ئەوروپا ناكۆكیان لەسەر وەڵامێکی هاوبەش دژی رووسیا نییه.
ماوه‌ی 7 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی كیڤ و مۆسكۆ گرژی تێكه‌وتووه، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نیمچه‌دوورگه‌ی "قه‌رم" به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن رووسیاوه.