له‌ سلێمانی شه‌ڕ روویدا

"پێشمەرگەیه‌ك بریندار بووە"

مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی

K24- هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکی کوردساتی سلێمانی شەڕ لە نێوان ئاسایشێک و پێشمەرگەیەکدا روویداوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24،  ھەردوولا بە چەک رووبەرووی یەکتری بوونەتەوە و پێشمەرگەکە بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، دۆخەکە لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە ئاسایی کراوەتەوە بەڵام تا ئێستا ھۆکاری شەڕەکە روون نیە .