"سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئیمارات پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات"
د. سامان سۆرانی: ئیمارات تا راده‌یه‌ك وه‌كو ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سامان سۆرانی، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان و دیپلۆماسیه‌ت، رایگه‌یاند، سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌رییه‌كی باشی له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ده‌بێت.
دكتۆر سامان سۆرانی گوتی: "په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئیمارات به فه‌رمی له ساڵی 2011ـه‌وه درووست بووه، كاتێك ئیمارات كونسوڵخانه‌ی له هه‌ولێر كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كه پله به پله به‌ره‌و باشتر گه‌شه‌ی كردووه".
گوتیشی: "ئیمارات یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌نگی خۆی هه‌یه، كه له رووی ئابووری، سیاسی و له رووی هێزی چه‌كیشه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان به ئاینده‌دا سوودی لێوه‌ربگرێت، كه وه‌كو هاوپه‌یمانێك له زۆر بواردا بتوانن به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن".
ئه‌و پسپۆڕه‌ی زانسته سیاسییه‌كان و دیپلۆماسیه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ی كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات سه‌ردانێكی فه‌رمییه و ئاماده‌كراوه، كه ئه‌و وڵاته جێی په‌نجه‌ی له گه‌شی ئابوری و هاوكارییه‌كانه‌وه دیاره، به‌نیازیشه زیاتر له 50 قوتابخانه له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه، له رابردووداش 2 قوتابخانه‌ی كردووه‌ته‌وه، له بواری وه‌به‌رهێناندا درێغی نه‌كردووه، له رووی كه‌رتی وزه بێت، یان له كه‌رتی گه‌شتوگوزاره‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیمارات له رابردوودا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی بازرگانی باشی هه‌بووه، كه به رێژه‌ی زیاتر له 2.5 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه، مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه زیاتریش بكات.
سامان سۆرانی ئاشكرای كرد، هه‌رچه‌نده له ساڵی 2011 ئیمارات باسی له‌وه كردبوو، كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته 10 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی دژی داعش ئه‌وه‌ی نه‌كرا.
ئاشكراشی كرد، ئیمارات ئێستا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه، هه‌رچه‌نده پێشتر له به‌ری هاوپه‌یمانیه‌تی "حه‌زم" بووه، كه سعودیه سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، له‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه كشاوه‌ته‌وه و جۆره میانڕه‌وییه‌ك په‌یڕه‌و ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش په‌یوه‌ندی به‌هێز بووه.
سامان سۆرانی روونیكرده‌وه، په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته میانڕه‌وییه‌ی ئیمارات گرتوویه‌ته‌به‌ر، بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌مان دیدی له‌گه‌ڵ ئیمارات هه‌یه، كه له زۆر بورادا په‌یڕه‌وی كردووه، ئێمه ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین.
روونیشكرده‌وه، ئێستا چالاكی ئێسكپۆ له ئیمارات به‌ڕێوه‌ده‌چێت و عێراقیش تێیدا به‌شداره، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان ده‌كرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت رۆڵی ئه‌رێنی له ئاڵوگۆڕی بازرگانی بگێڕێت، له گفتوگۆی بازرگانی له‌وێ بوونی هه‌بێت، هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بدرێت.
ئه‌و پسپۆڕه راشگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سوود له ئیمارات وه‌ربگرێت له رووی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته پێشه‌نگه له‌و رووه‌وه و پێشتر سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كه‌ی نه‌وت و گاز بووه، ئێستا په‌ره‌ی به‌سه‌رچاوه‌كانی داهاتی داوه و گه‌یشتووه 60%، له رووی بنیاتنان و ئاڵوگۆڕی دراوه‌وه گه‌شه‌ی كردووه، بۆیه ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت سوودبه‌خش بێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی ئیمرات ئه‌مڕۆ به ئاڵای كوردستانه‌وه پێشوازی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه تا راده‌یه‌ك وه‌كو ده‌وڵه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییش دژی نه‌بووه، ده‌یه‌و‌ێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزییه‌وه ده‌ربكه‌وێت، كه هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی كاریگه‌ر له ناوچه‌كه بگێڕێت، تا به هه‌مان شێوه‌ی ئیمارات هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه بپارێزێت.
له‌باره‌ی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، سامان سۆرانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئیمارات به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه كرد، كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد، رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیشی بۆ ئه‌و شه‌ڕه خستووته‌كار، له هاوكاریكردنی هێزی به‌رگریش به‌ردوامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاڵوگۆڕی هه‌واڵگریشی هه‌یه، له رووی لۆجستیشه‌وه هاوكارێكی باش بووه.