نێچیرڤان بارزانی: سوپاسى هه‌وڵه‌كانى كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور ده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانی نێوانمان
كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور، سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) پێشوازى له چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌ولێر كرد كه ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتايى دێت.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به ڕۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى كۆرى و ئاژانسى كۆيكا و گه‌ل و حكومه‌تى كۆرياى باشوورى كرد، كه هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كورستان كردووه.
لاى خۆيه‌وه چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور، سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوكار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان بن.