نێچیرڤان بارزانی: سوپاسى هه‌و‌ڵه‌كانى كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور ده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانی نێوانمان

كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور، سوپاس و پێزانينى بۆ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) پێشوازى له‌ چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر كرد كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتايى دێت.

له‌ ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى كار و هه‌و‌ڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى كۆرى و ئاژانسى كۆيكا و گه‌ل و حكومه‌تى كۆرياى باشوورى كرد، كه‌ هاوكارييان پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمى كورستان كردووه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور، سوپاس و پێزانينى بۆ نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه،‌ كه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوكار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌ بره‌ودان بن.

چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر له‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سوپای لایه‌نه‌ په‌وه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
چۆی کوانژین، كونسولى گشتيى كۆرياى باشوور له‌ هه‌ولێر له‌ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات