وێستگەیەکی نوێی گواستنەوەی ئاو لە هەولێر دروست دەکرێت

زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاو زیاد دەکات

دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین
دیمەنی بەفربارین لە هەولێر - 20/1/2022 - فۆتۆ: مەبەست بەهائەدین

K24 - هەولێر:

وێستگەیەكی نوێی گواستنەوەی ئاوی خاوێن بۆ شاری هەولێر دروست دەکرێت كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ شاری هەولێر زیاد دەكات.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بڕیاردرا لەسەر دروستكردنی وێستگەیەكی نوێی گواستنەوەی ئاوی خاوێن بۆ شاری هەولێر كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ شاری هەولێر زیاد دەكات و ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی گرفتی كەمئاوی و پرۆسەی دابەشكردنی لە شارەكەدا دەبێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی و باشتركردنی پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، بە پلانی نوێ چاكسازی و پەرەپێدان لە پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە دەكات و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر نۆژەن دەكرێنەوە و هەروەها وێستگەیەكی نوێی گواستنەوەی ئاویش بە ناوی خابت لەنێو پرۆژەی ئاوی ئیفراز1 دروست دەكرێت كە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر زیاد دەكات.

پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی لە چوارچێوەی گرێبەستێك لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا بە مەبەستی پەرەپێدان و چارەسەری گرفتی كەمئاوی و باشكردنی پرۆسەی دابەشكردنی ئاو جێبەجێ دەكرێت.