په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی یەكگرتنەوەی هێزه‌كان كۆبوونه‌وه
"پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رۆڵی هاوپەیمانان بۆ لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان روون کرایه‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان له‌باره‌ی پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بارودۆخی میحوەرەكان، کۆبوونه‌وه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەمڕۆ 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، باس لە رەوشی پێشمەرگە و هەنگاوەكانی چاكسازی و یەكگرتنەوە و یەکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان، لە چوارچێوەی وەزارەتی ناوبراو كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فەریق جەبار یاوەر بەوردی پرۆسەی چاکسازی، یەکخستنەوەی هێزەکان، بارودۆخی میحوەرەكان، هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و رۆڵی هاوپەیمانانی بۆ لیژنەکە روون کردەوە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه، باس لە ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە کرا، هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە و چارەسەكردنی كەموكورییەكان تاوتوێ كران.