سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبێتەوە

جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ شاری ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات، لە گەڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئیمارات کۆبووەوە.

‌لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق وهەرێمی کوردستان لە گەڵ ئیمارات و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بە گشتی تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی دۆستایەتیی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022 به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئیمارات و له‌گه‌ڵ به‌رپه‌رسانی باڵای میرنشینی ئیمارات كۆبوه‌وه‌.

43654
456436
45636
6543654365
4365346