پۆڵەندا دیوارێكی گەورە لەسەر سنووری بێلاروس دروست دەکات
درێژیەکەی 186 کیلۆمەترە و بەرزیەکەی 5 مەتر زیاترە

K24 - هەولێر:
دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا پرۆسەی دروستکردنی دیوارێكیان لەسەر سنووری بێلارووس دەستپێکردووە کە بەرزیەکەی 5 مەتر زیاترە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، ئانا میشالسکایا، سکرتێری ڕۆژنامەوانی پاسەوانی سنووری پۆڵەندی رایگەیاند، بڕیارە دیوارەکە بە درێژایی 186 کیلۆمەتر لەسەر سنووری بێلارووس بە بەرزی 5 مەتر و نیو دروست بکرێت.
دروستکردنی دیوارەکە لە 4 ناوچەوە لەیەك کاتدا دەستپێدەکات و بودجەی دروستکردنەکەی 160 ملیۆن دۆلار دەبێت، بڕیارە مانگی حوزەیرانی داهاتوو تەواو ببێت
لە مانگی تشرینی دووەمی 2021ـەوە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و بێلارووس دروست بووە، کە کۆچبەران هەوڵدەدەن لەو سنوورەوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا.
H.H