هه‌سه‌ده: ته‌واوی گرتووخانه‌ی غوێرانمان كۆنتڕۆڵ كرد
"دیله‌كان بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گوازرانه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
هەسەدە کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیندانی غوێرانی لە حەسەکە راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکە کۆتایی هاتووە و زیندانی سناعەش لە گەڕەکەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
هەسەدە راشیگەیاند، تەواوی چەکدارانی داعشی نێو زیندانەکە خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە، دیله ئازادكراوهكانیش بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گوازرانه‌وه.
هەسەدە جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، چەکدارانی داعش پلانیان هەبووە، شارەکانی حەسەکە و رەققە و دێرزوور کۆنتڕۆڵ بکەن. ده‌شڵێت: پلانی هێرشەکەی سەر زیندانی غوێران لە دەرەوە ئامادەکراوە و 200 چەکداریش بەشداریان کردووە