بایدن: ئەگەر رووسیا هێز بجوڵێنێت ئاراسته‌ی جیهان دەگۆڕێت
"سزاكان ده‌كه‌ونه باری جێبه‌جێكردنه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، هۆشداری لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر رووسیادا ده‌دات، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر ڤلادیمێر پوتنی سەرۆکی ئه‌م وڵاته.
بایدن راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئەو هێزە 127.000 سەربازییەی رووسیا کە لە سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکراون، نه‌كشێنه‌وه، سزاكان ده‌كه‌ونه باری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جۆ بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بۆ سەرۆک پوتنم روونکردووه‌ته‌وه ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکرانیا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانە سەپاندنی سزای گەورەی ئابووریی و به‌هێزبوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و رۆمانیا و وڵاتانی دیکە.
بایدن ده‌شڵێت:"ئەگەر پوتن سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و ئاراسته‌ی جیهانیش دەگۆڕێت".