دیالۆگی ئایینەكان لە عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

"لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت"

دیالۆگی ئایینەكان لە عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
دیالۆگی ئایینەكان لە عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

K24 - هەولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، وادەی بەستنی کۆنفرانس و دیالۆگی ئاینەكانی لە عێراق رایگەیاند.

ئه‌حمه‌د سەحاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سێیه‌م کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان ئایینەكان لە نێوان نوسینگەکانی وەقف لە عێراق و ئەنجوومەنی پۆنتیفیکاڵ بۆ دیالۆگی ئایینەكان لە ڤاتیكان، لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت.

سه‌حاف راشیگه‌یاند، کۆنفرانسەكە بە ناونیشانی (پەروەردەی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو، رێگای ئاشتی و گەشەپێدانی هه‌مه‌ لایه‌نه‌یه‌) بەڕێوەدەچێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، به‌غدا ئامادەکاری بۆ بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان ئایینه‌كان لەمساڵدا ده‌كات.