دیالۆگی ئایینەكان لە عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت
"لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت"
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، وادەی بەستنی کۆنفرانس و دیالۆگی ئاینەكانی لە عێراق رایگەیاند.
ئه‌حمه‌د سەحاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سێیه‌م کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان ئایینەكان لە نێوان نوسینگەکانی وەقف لە عێراق و ئەنجوومەنی پۆنتیفیکاڵ بۆ دیالۆگی ئایینەكان لە ڤاتیكان، لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە دەچێت.
سه‌حاف راشیگه‌یاند، کۆنفرانسەكە بە ناونیشانی (پەروەردەی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو، رێگای ئاشتی و گەشەپێدانی هه‌مه لایه‌نه‌یه) بەڕێوەدەچێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به‌غدا ئامادەکاری بۆ بەستنی سێیەمین کۆنفرانسی دیالۆگی نێوان ئایینه‌كان لەمساڵدا ده‌كات.