په‌رله‌مانی عێراق كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دیاریكرد

ناوی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی عێراق رۆژی 7ـی شوبات / فێبرایەری 2022 بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری دیاریكرد.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، رۆژی 7ـی شوباتی داهاتوو سه‌رۆك كۆماری عێراق دیاری ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راشیگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه‌ 31ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 داهاتوو ناوی كاندیده‌كان بۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرا ده‌كرێت.