رووسيا: ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده له پاراستنی ئاسایش له سووریا شكستیان هێناوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌كه ده‌رخه‌ری ئه‌و شكسته‌ن

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حه‌سه‌كه شكستی ئه‌مه‌ریكا و هه‌سه‌ده له پاراستنی ئاسایش له سووریا نیشان ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا جه‌ختی كرده‌وه، گرژییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م دواییه، كه له شاری حه‌سه‌كه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هاتنه ئاراوه، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره كوردییه‌كان له پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئه‌و ناوچه‌یه شكستیان هێناوه.
ئه‌لێكسی زایتسیف، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی سیناعه له گه‌ڕه‌كی غوێرانی پارێزگای حه‌سه‌كه گوتی: "روون و ئاشكرایه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره كوردییه خۆجێییه‌كان بێتوانان له پاراستنی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه‌ی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشێكی پلان بۆداڕێژراویان بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كه رایانكرد و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هێزه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ن و داعش له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وام بوو و به ده‌یان كه‌س له هه‌ردوو لا كوژران و بریندار بوون، وێڕای ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه.
H.B