مالیكی هه‌ڕه‌شه ده‌كات
"وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له مه‌یدانی سیاسی و ئه‌منیدا ده‌بێت.. له رووی هێز، پێگه و تواناوه ده‌ستمان بۆ باشترین په‌یوه‌ندی درێژ ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
نووری مالیكی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له تویتێكدا رایگه‌یاند، له روانگه‌ی هێز، پێگه و توانا، ده‌ستمان بۆ باشترین په‌یوه‌ندی درێژ ده‌كه‌ین.
نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، له ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا وا پێشگهیشتووم، كه كاردانه‌وه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه نه‌بێت پرسه سیاسییی و نیشتمانییه‌كان به كه‌سی ده‌كه‌ن.
مالیكی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له پێگه‌ی هێز و توانای هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، به‌وانه ده‌ڵێم كه به‌دوای ناكۆكی سیاسی و هاندانی رق و كینهوهن، ده‌ستی من بۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ك درێژه، ئه‌گه‌ر بێت و به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و گه‌له‌كه‌ی تێیدا بێت.
مالیكی ده‌شڵێت:"به پێچه‌وانه‌وه پێشوازی له هیچ په‌یوه‌ندیی و كارێكی هاوبه‌ش ناكه‌ین، كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "وه‌ڵامی من بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه له مه‌یدانی سیاسی و ئه‌منیدا ده‌بێت، كه سوكایه‌تی به خوێنه‌وه ده‌كه‌ن".