لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت ته‌رمی ژماره‌یه‌ك قوربانی ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێر
"له رێگه‌یان به‌ره‌و ئه‌وروپا له ئاوه‌كانی ده‌ریا خنكاون"
K24- هه‌ولێر:
سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی 29/1/2022 ته‌رمی ژماره‌یه‌ك قوربانی بگه‌نه‌وه هه‌ولێر، كه له رێگه‌یان به‌ره‌و ئه‌وروپا له ئاوه‌كانی ده‌ریا خنكاون، دوو رۆژ دواتر ته‌رمی ژماره‌یه‌ك قوربانی دیكه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌و واده‌یه‌دا تەرمی ئەو قوربانیانەی خوارەوە ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هەولێر:
رێزان عه‌بدولره‌حمان عوزێر
سومەییا جاسم بەرواری
بیلال جاسم بەرواری
رەبیعە عه‌بدولره‌حمان حەمەرەشید
هه‌روه‌ها گوتی: رۆژی دووشه‌ممه‌ش رێکەوتی 31/1/2022، ته‌رمی 5 قوربانیی دیكه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له:
راز کاروان غەفوور شۆریجەیی
ئاشتی جبرائیل ئەحمهد تاڵەبانی
عەزیمە عوسمان محه‌مه‌د
ئەژین ئاودێر رەسووڵ
ئانیا ئاودێر رەسووڵ
گوتیشی: لە ئەگەری هەر گۆڕانکاریەك بەهۆی کەشوهەواوە، کەس و کاری قوربانیەکان ئاگادار دەکەینەوە.