هاتووچۆ لە دەروازەی پێشابوور ئاسایی دەبێتەوە

دەروازەی پێشابوور بەرووی گەشتیاران کرایەوە

دەروازەی پێشابوور - ئەرشیف
دەروازەی پێشابوور - ئەرشیف

K24 - هەولێر

دەروازەی سنووری پێشابوور کرایەوە و گەشتیاران دەتوانن هاتووچۆ لەو دەروازەیە بکەن.

کارگێڕی دەروازەی سنووری پێشابوور لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری گەشتیاران دەکاتەوە، کە دەروازەکە کارەکانی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی گەڕاوەتەوە و گەشتیاران لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانەوە دەتوانن هاتووچۆ بکەن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کارگێری دەروازەی پێشابوور رۆژانی شەممە، دووشەممە و چوارشەممە دەرگای دەروازەکە کراوە دەبێت بۆ گەشتیاران.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 24/1/2022 بڕیاری کردنەوەی دەرگای دەروازەکە بە رووی بازرگانانی لەنێوان رۆژئاوا و هەرێمی کوردستان بڕیاری کرانەوەی درا.

لە 15ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەهۆی هێرشی چەند گرووپێکی سەر بە پەکەکە بۆ سەر پاسەوانانی دەروازەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داخستنی دەروازەکەی بەشێوەیەکی کاتی دابوو.