"سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ره‌و سنووره‌كانی عێراق هه‌ڵاتوون"
"چەکدارانی داعش پلانیان هەبووە حەسەکە و رەققە و دێرزوور کۆنتڕۆڵ بکەن"

K24- هه‌ولێر:
میدیاییه عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، له‌كاتی دروستبوونی رووداوه‌كانی گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ركرده‌كانی داعش به‌ره‌و سنووره‌كانی عێراق هه‌ڵاتوون، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر سنووری سووریاوه دڵنیایی ده‌دات.
فیراس عه‌لاوی، چالاكوانێكی سیاسی عێراقییه، رایگه‌یاند، زیندانییانی ناو گرتووخانه‌ی غوێران له‌كاتی شكاندنی گرتووخانه‌كه به‌ره‌و سنووره‌كانی عێراق رۆیشتوون.
عه‌لاوی راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماژه‌كان، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی داعش كه له گرتووخانه‌ی غوێرانه‌وه هه‌ڵاتوون، روویان له ناوچه سنوورییه‌كانی به‌ری عێراق كردووه و له‌وێ له گونده‌كان حه‌شاردراون.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، چه‌كدارانی داعش هێرشێكی پلان بۆداڕێژراویان بۆ سه‌ر گرتووخانه‌ی غوێران له حه‌سه‌كه ئه‌نجامدا، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌كه رایانكرد.
چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له نێوان هێزه كوردییه‌كان و هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ك و داعش له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رده‌وامه، به ده‌یان كه‌سیش له هه‌ردوو لا كوژران و برینداربوون، وێڕای ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرتووخانه‌كه.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە بڵاویکردەوە، شەڕ و پێکدادان لە گەڕەکی غوێرانی شاری حەسەکە کۆتایی هاتووە و زیندانی سناعەش لە گەڕەکەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.
هەسەدە راشیگەیاند، تەواوی چەکدارانی داعشی نێو زیندانەکە خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە، دیله ئازادكراوهكانیش بۆ شوێنێكی سه‌لامه‌ت گوازرانه‌وه.
هەسەدە جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، چەکدارانی داعش پلانیان هەبووە، حەسەکە و رەققە و دێرزوور کۆنتڕۆڵ بکەن. ده‌شڵێت: پلانی هێرشەکەی سەر زیندانی غوێران لە دەرەوە ئامادەکراوە و 200 چەکداریش بەشداریان کردووە.