مه‌سرور بارزانی پێشوازی له بڕیارێكی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
مه‌سرور بارزانی: ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش و مه‌شقدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق پێویسته
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له بڕیاری ئه‌ڵمانیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له تویته‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "پێشوازی له بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ه‌م بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌م هه‌نگاوه و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویستن بۆ شه‌ڕی دژ به داعش و مه‌شقدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا 31ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ درێژ بكه‌نه‌وه.
I strongly welcome the decision by the German Parliament to renew the Bundeswehr mission in Iraq, including in the Kurdistan Region.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) January 28, 2022
This mandate, and the support of the Global Coalition, is critical to the war on ISIS and training of Peshmerga forces and the Iraqi Army -mb.