ناتۆ: ئامادەین بۆ رووبەڕووبونەوەی خراپترین سیناریۆ
"40 هەزار سەربازمان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی رووسیا"
K24 - هەولێر:
سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزی وەڵامدانەوەی خێرا لە ئامادەباشی تەواودان.
یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ، لەبارەی بابەتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە گوتی: هێز و توانای سەربازی ئۆکرانیا لە 2014 بەهێزترە و ئامادەین وەڵامی سەربازی رووسیا بدەینەوە.
سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگەیاند، 40 هەزار سەربازیان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی رووسیا.
به‌پێی راپۆرتێكی "ئه‌ی بی سی نیوز"، له‌گه‌ڵ په‌لكێشكردنی زیاتری سوپای رووسیا بۆ سه‌ر سنووری ئۆكرانیا، ناتۆ رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگی و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات كردووه، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ به‌رگریكردن له هاوپه‌یمانه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانیان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دانیمارك كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی ره‌وانه‌ی ده‌ریای به‌لتیك و 4 فرۆكه‌ی ئێف 16شی ره‌وانه‌ی لیتوانیا كردووه.
لەرێکەوتی 24ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) حکومەتی فه‌ره‌نساش ئاماده‌یی ده‌ربڕی، كه هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری ناتۆ ره‌وانه‌ی رۆمانیا بكات، ئیسپانیاش 4 فڕۆكه‌ی ئێف 16ی نارده بولگاریا.