وەزیری بەرگری ئەمەریکا: هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناتۆ

"هەر کاتێک ناتۆ بڕیاربدات هەزاران سەربازی ئەمەریکی ئامادەن رەوانە بکرێن"

کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا

K24 - هەولێر:

لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاند، هاوکاریەکانیان بۆ ئۆکرانیا بەردەوام دەبن و هەر کاتێک ناتۆ بڕیاربدات هەزاران سەربازی ئەمەریکی ئامادەن رەوانە بکرێن.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا گوتی: "چەندین بژاردەمان بە سەرۆک بایدن داوە و هەموو کارێک دەکەین بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ناتۆ. هێشتا کات ماوە رووسیا بڕیارە دروستەکە بدات."

لۆید ئۆستن رووسیا گوتیشی "باوەڕناکەم رووسیا بڕیاری هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا نادات بەڵام پێویستە هەڕەشەکانی بە جدی وەربگرن".

لەلایەکی دیکەوە یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ، لەبارەی بابەتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە گوتی: هێز و توانای سەربازی ئۆکرانیا لە 2014 بەهێزترە و ئامادەین وەڵامی سەربازی رووسیا بدەینەوە.

سکرتێری گشتی ناتۆ راشیگەیاند، 40 هەزار سەربازیان ئامادەن بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی رووسیا.

سنووری ئۆکرانیا - رووسیا - وێنە: AFP
سنووری ئۆکرانیا - رووسیا - وێنە: AFP