فڕۆکەیەکی ئەمەریکی 81 تۆن تەقەمەنی گەیاندە ئۆکرانیا

"کییڤ چاوڕێی هاوکاری سەربازی زیاتر دەکات"

81 تۆن تەقەمەنی بە فڕۆکەیەکی ئەمەریکی گەیشتە ئۆکرانیا
81 تۆن تەقەمەنی بە فڕۆکەیەکی ئەمەریکی گەیشتە ئۆکرانیا

K24 - هەولێر:

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، چوارەم فڕۆکەی ئەمەریکی بڕی 81 تۆن تەقەمەنی گەیاندە وڵاتەکە و کییڤ چاوەڕێی زیاتر دەکات.

ئۆلێکسی ریزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمجارە فڕۆکەی چوارەم 81 تۆن تەقەمەنی جۆراوجۆری گەیاندە ئۆکرانیا. هەفتەی داهاتوو، چاوەڕێی فڕۆکەی ئەمەریکی دیکە دەکەین کە یارمەتی تەکنیکی سەربازییان پێیە بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری ئۆکرانیا.

هەفتەی رابردوو، ئەمەریکا 79 تۆن چەک و تەقەمەنی گەیاندە ئۆکرانیدا، کە 300 مووشەکی جۆری "جاڤلین"ـی تێدا بووە.

میدیاکان ئاماژە بەوە دەدەن کە حکومەتی ئۆکرانیا چاوەڕێی 45 فڕۆکەی ئەمەریکی دەکەن، کە هاوکاری سەربازیان پێیە و لەو ژمارەیە تا ئێستا چواریان گەیشتوونەتە کییڤ.

H.H