هۆشیار زێباری زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی عێراقی مسۆگه‌ركردووه
"كاندیده‌كه‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌هێزترینه"

K24 - هه‌ولێر:
موهه‌یمه‌ن زاملی، چاودێری سیاسی له به‌غدا به كوردستان24ی راگه‌یاند، هۆشیار زێباری، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هێزترین كاندیده بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه بڕیاره هه‌ڵبژاردنه‌كه له (7)ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هۆشیار زێباری ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی دیپلۆماسی و توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه، له كابینه‌كانی پێشووتری حكومه‌تی عێراق پۆستی هه‌بووه و توانیویه‌تی خزمه‌ت بكات، جگه له‌وه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی سوننه و شیعه‌ش هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، هۆشیار زێباری، كاندید پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، توانیویه‌تی تا ئێستا زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی مسۆگه‌ر بكات، به‌مه‌ش ده‌كاته زیاتر له نیوه‌ی كۆی په‌رله‌مانتاران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار (26) كاندید هه‌یه، له‌و ژماره‌یه (11)ـیان كوردن، له‌وانه‌ش (2) كاندید هی یه‌كێتییه، ده‌یانه‌وێت پێشبڕكێی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن، كه به‌هێزترینیان دوای هۆشیار زێباری، به‌رهه‌م ساڵحه، ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه ده‌نگی پێبده‌ن.
به‌گوێره‌ی مادده‌ی (67)ی ده‌ستووری عێراق، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك كۆمار دیاریكراوه و به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌گه‌ر هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كان نه‌یتوانی ئه‌و ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا دووباره هه‌ڵبژارن بۆ ئه‌و پۆسته ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه كێ زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق.