بە وێنە.. پیاوێك هاوسەرگیری لەگەڵ 8 ژندا کردووە

هەموویان پێکەوە لە ماڵێکدا دەژین

پیاوێكی تایلەندی هاوسەرگیری لەگەڵ 8 ژندا کردووە
پیاوێكی تایلەندی هاوسەرگیری لەگەڵ 8 ژندا کردووە

K24 - هەولێر:

پیاوێکی تایلەندی بەناوی "تاناپۆنگ" کە پیشەی دروستکردنی تاتۆیە، لەگەڵ 8 ژندا هاوسەرگیری کردووە و بووەتە کەسێکی بەناوبانگی وڵاتەکەی.

چاوپێکەوتنێکی "تاناپۆنگ" و 8 هاوسەرەکەی کە دواتر لە ئینتەرنێتدا بڵاوبوویەوە، خێزانەکەیانی بەناوبانگ کرد.

سەرەڕای ئەوەی کە " تاناپۆنگ" 8 هاوسەری هەیە، بەڵام وەک ئەوەی خەڵک بیری لێدەکاتەوە، پیاوێکی دەوڵەمەند نییە و بە تەنها خەرجی خێزانە گەورەکەی دابین ناکات، بەڵکو هەموو ژنەکانی کاری خۆیان هەیە، هەمووان پشت بەخۆیان دەبەستن و پێکەوە خێزانەکە بەڕێوە دەبەن.

بە گوێرەی قسەکانی تاناپۆنگ، هاوسەرەکانی پێشتر یەکیان نەناسیووە، بەڵام ئێستا هەمووان پێکەوە لە یەک ماڵدا ژیان دەکەن و پەیوەندی نێوان هاوسەرەکانی زۆر باشە.

" تاناپۆنگ" هاوسەرەکانی
" تاناپۆنگ" هاوسەرەکانی
" تاناپۆنگ"

سەرچاوە: inews

H.H