وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: لێخۆشبوونی له سه‌دا 15ی قه‌رزی ئاو به‌رده‌وامه
"ته‌نیا له سلێمانی زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی بنه‌كه‌كانی وه‌رگرتنی كرێی ئاویان كردووه تا له لێخۆشبوونی 15%ی قه‌رز سوودمه‌ند بن"

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 3 هه‌زار كه‌س له سلێمانی سه‌ردانی بنه‌كه‌كانی وه‌رگرتنی كرێی ئاویان كردووه و ده‌یانه‌وێت له لێخۆشبوونی قه‌رز به رێژه‌ی 15% سوودمه‌ندبن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیدا هاتووه: دوای ئەوەی لەسەر پێشنیازی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە كۆبوونەوەی خۆیدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا بە رێژەی 15% لە قەرزی كرێی ئاو خۆش بێت، هاووڵاتیان ئەو بڕیارەی حكومەت بە بڕیارێكی باش دەزانن و ئێستاش لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا هاوبەشانی ئاو سەردانی فەرمانگەكانی ئاو دەكەن و قەرزەكانیان دەدەنەوە.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەبارەت بە پێشوازی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی لە بڕیارەكە، ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 2 هەزار هاووڵاتی سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاویان لە شاری سلێمانی کردووە و بە لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزی كرێی ئاو لە بڕیارەكەی حکومەت سوودمەندبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژانە هاووڵاتیان بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو دەکەن و سوودمەند دەبن لە بڕیارەكەی حکومەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.