روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی کارەباوە

لەبارەی ئەو زەویە بەتاڵەی پارەی کارەبای بۆ هاتووەتەوە

وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کارەبا

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی کارەبا، بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر لە بەدواداچوونێکی مەیدانیدا بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو زەوییە بەتاڵە پێشتر خانوو بووە و قەرزی ئەو خانووەی لەسەرە کە پێشتر لەو زەویەدا دروست کراوە و دواتر خاوەنەکەی رووخاندوویەتی بەبێ ئەوەی قەرزەکە بداتەوە. 

دەقەی روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا:

لە کەناڵێکەوە دەنگۆی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە گوایە کرێی کارەبا بۆ زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر هاتووەتەوە.

پاش بە دواداچوونی مەیدانیی بەشی فروشیاری 2 لە هەولێر، ئاشکرا بوو کە ئەم زەوییە پێشتر خانوو بووە و قەرزی کۆنی لەسەر بووە.

خاوەنەکەی بەبێ ئەوەی کە قەرزەکانی بداتەوە و پاکانە بکات و تەنانەت فەرمانگەی کارەبا ئاگادار بکاتەوە، خانووەکەی رووخاندووە.

داوا لەم هاووڵاتییە کراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە سەردانی فەرمانگەی کارەبا بکات.