به‌رپرسێكی داعش كوژرا
له رێگه‌ی پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی" ناسراوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ته‌رمی به‌رپرسێكی باڵای داعشیان له رێگه‌ی پشكنینی "دی ئێن ئه‌ی"ـه‌وه ناسیوه‌ته‌وه، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له بۆردومانی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كوژراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانیی عێراقدا هاتووه: جێگری والی باكووری به‌غدا له‌كاتی لێدانی ئاسمانیی ئه‌مدواییه بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش له قه‌زای "تارمیه" له به‌غدا كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، جێگری والی باكووری به‌غدا، كه ناوی "عیدوان فه‌رحان جفال" بووه و به "شێخ سه‌یف" ناسراوه، ناسنامه‌كه‌ی له رێگه‌ی پشكنینی پزیشكیی "دی ئێن ئه‌ی"ـه‌وه ئاشكراكراوه.