سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چيك دەکات

كونسوڵی چیك جه‌خت له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 1 ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە کارل کۆرتانێك، کونسولی گشتیی نوێی کۆماری چێك لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە کونسولی نوێی چیك، هیوای خواست پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیك، لە هەموو بوارەکاندا پەرە بسەنن.

کونسولی گشتی نوێی چیك، سوپاسی ھەماھەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێمی کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی ھەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی .

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی كونسوڵخانه‌ی چیك
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی كونسوڵخانه‌ی چیك