ئیحسان رێكانی: پهرلهمانتارهكهی كۆمهڵ خۆی ون بووه نهك پارهی ئهوقاف
ئهندامێكی لیژنهی ئهوقاف وهڵامی پهرلهمانتارێكی كۆمهڵ دهداتهوه
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا ئیحسان رێكانی، ئهندامی لیژنهی ئهوقاف و كاروباری ئایینی له پهرلهمانی كوردستان وهڵامی لێدوانێكی رووپاك ئهحمهد، پهرلهمانتاری كۆمهڵی دادگهریی كوردستانی دایهوه، كه ئهو پهرلهمانتاره باس له دیارنهمانی داهاتی موڵكهكانی له وهزارهتی ئهوقاف كردبوو.
ئیحسان رێكانی ئهو گوتانهی پهرلهمانتارهكهی كۆمهڵی به "بوختان، موزایهده و چهواشهكاری" ناوبرد و روو لهو پهرلهمانتاره دووپاتیكردهوه، "یەك دیناری داھاتی موڵکەکان ون نەبووە و ون نابێت" و ئاماژهی بهوهشدا، "لیژنەی کاروباری ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، کە بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە سەربە حزبەکەی خۆتانە و لای لیژنەکە روونە، کە ئەو بوختانانەتان هیچ راستییەکی تێدا نییە و قسەکانیشمان دەسەلمێنین".
ئهو ئهندامهی لیژنهی ئهوقاف له ناوهڕۆكی وهڵامهكهیدا 4 خاڵی روونكردنهوهی لهبارهی ئهو بابهته ئاراستهی ئهو پهرلهمانتارهی كۆمهڵ كردووه و نووسیویهتی: "ئهو زانیاریانهت پێ دەڵێم: کە دڵنیام تۆ سوودی لێوەردەگریت و واش دەکات، جارێکی دیکە نەکەویتە هەڵەی لهوشێوهیه".
دهقی وهڵامی ئیحسان رێكانی، ئهندامی لیژنهی ئهوقاف و كاروباری ئایینی بۆ رووپاك ئهحمه، پهرلهمانتاری كۆمهڵی دادگهری:
موزایەدە و چەواشەکارەییەکانی پەرلەمانتارێك لەسەر ئەوقاف
"یەك دیناری داھاتی موڵکەکان ون نەبووە و ون نابێت"
"ئەمە پەرلەمانتارێکە کە خۆی ون بووە، نەك پارەی ئەوقاف"
"لیژنەی کاروباری ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، کە بەڕێز سەرۆکی لیژنەکە سەربە حزبەکەی خۆتانە و لای لیژنەکە روونە، کە ئەو بووختانانەتان هیچ راستییەکی تێدا نییە و قسەکانیشمان دەسەلمێنین".
"وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکێکە لە وەزیرە چالاك و ئاگادارەکان، کە پرۆژە و پلانی باشی لە بوارەکەی خۆیدا ھەیە".
ئەندام پەرلەمانێك بە ناوی (رووپاك ئەحمەد)، کە لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەندام نییە و بەبێ گەڕانەوە و بەداوداچوون بە لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەبێ ئاگایی ھەندێ نووسینی بڵاوکردووەتەوە، کە گوایە لەساڵی 2014 تا ئێستا بڕی 14 ملیار دینار لە داهاتی مۆڵکەکان دیار نییە، بەداخەوە ناشارەزایی ئەم زاتە لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی داھاتەکان، بەتایبەت ئەو پرسە دەسەلمێنێت.
بەرێزم، بەم روونکردنەوەیهی خوارەوە بۆتان شیدەکەمەوە، کە مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتە مۆڵکییەکانی وەقف، کە چۆن چۆنیە و هەندێ زانیاریت پێ دەڵێم، کە دڵنیام تۆ سوودی لێوەردەگریت و واش دەکات کە جارێکی دیکە نەکەویتە هەڵەی ئەوها :
یەکەم:
دوو جۆر وەقف ھەیە (مضبوط) و (ملحق)، ساڵانە دادوەرێك سەرۆکایەتی لێژنەکە دەکات لەسەر ئاستی ھەر پارێزگایەك، بە مەبەستی چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی وەقفەکە، ئەم داھاتە (%80) بۆ خودی پەرەپێدانی موڵکەکەیە. ھەروەھا (%10) بۆ متەوەلی (خاوەن مزگەوتەکە)، تەنیا (%10)ی بۆ ئەوقافی پارێزگاکانە و ھیچ داھاتێکی وەقف ناگەڕێتەوە سەر ئەژماری وەزارەت (دیوانی وەزارەت) تا وەزارەت دەسەڵاتی خەرجکردنی هەبێت.
دووەم:
ئەو چواردە ملیارەی کە باسی دەکەی، کە بە هۆی ناشارەزایی خۆتەوە راڤە بۆ وەڵامی نوسراوێکی وەزاروتی ئەوقاف دەکەی گوایا چارەنوسی دیار نییە، لێرەدا پێتڕادەگەیەنم، بەبێ پرسکردن بە لیژنەکەمان رووبەڕووی هەڵەیەکی زەق و گەورە بوویتەوە، کە لە چارەنوسی داهاتی مۆڵکەکانی وەقف ناکۆڵیتەوە، لهوهی بەچ شێوازێك خەرج دەکرێت و هەڵدەگیرێت. ئەو داهاتەی کە دەڵێی ونە و دیارنییە"، بەڕێزم، ئەو داهاتە لە سندوقی (الامانات) پارێزراوە و دەستکاری نەکراوە، بەڵام لە ساڵی 2014 بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی خەرجیەکان راگیراون، ئەمەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە، هەروەک لەسەرەوەش ئاماژەم پێکردووە، داهاتەکە لە خەزێنەی پارێزگاکان دەمێنێتەوە و بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێتەوە وەزارەت.
سێیەم:
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی یەکێکە لەوەزیرە چالاکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بە وردی ئاگاداری سەرجەم پلان و پڕۆژەکانی وەزارەتە و لەوەزیرەکانی ئێوە لە کابینەکانی رابردوودا زۆر زیاتر کار دەکات و خەمی کێشەی هاووڵاتیانیەتی، بەردەوامیش دەرگای کراوەیە، بەتایبەت بەرامبەر مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و هاووڵاتیانی خۆشەویست.
چوارەم:
بەپێی عورفی یاسایی و کارگێڕی، کە وەزیری پەیوەندیدار وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتاران دەداتەوە، ئەمە بۆ موزایەدە و چەواشیەکاریەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نییە. ئەگەر کەسانێك بڕوایان بەم کارانە ھەبێ لەپێناو ھەندێ دەستکەوتی بچووك و کاتی ئەم کارە بکەن، ئەوا دەبێ ئەوەش بزانن کە ئەو رەفتارانە جگە لەوەی چەواشەکارییە، زیان بە حزبەکەشیان دەگەیەنێت، ھەروەك لە هەڵبژارنەکانی رابردوو بینیمان. بۆیە دەبێ ئەو راستییەش باش بزانێت، کە یەك دیناری موڵکی وەقف ون نابێت.
بەڕێزتان چونکە ئەندامی لێژنەی کاروباری ئەوقاف نین، هەربۆیە تووشی ئەم ھەڵانە دەبیت و دەتەوێ هاووڵاتیان چەواشە بکەیت، بەوەی لە وەزارەت پارە و داهات دیارنەماوە، وەك ئەوەی لەساڵی 2014 ھەموو پارەکان لەژوورێکی وەزارەتی ئەوقاف دانرابێت و دواتر بزر بووبێت.
هەولێر 1/2/2022
H.B