بلینكن و لابید له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران كۆبوونه‌وه
"مەترسی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا"
K24 - هەولێر:
هه‌ردوو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و ئیسرائیل تاوتوێی هەڕەشەکانی ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان دەکەن.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لەگەڵ یائیر لابید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کۆبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لابید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل باسیان لە پەیوەندی بەهێزی نێوان واشنتن و ته‌لئه‌ڤیڤ و بەرەنگارییە هاوبەشەکانیان له ناوچه‌كه کردووە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، مەترسییەکانی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و هەروەها ئەو هەڕەشانەی کە ئێران له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروستیان دەکات، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.