فائیق شێخ عه‌لی: سه‌ركه‌وتنی هۆشیار زێباری مسۆگه‌ره
"براكه‌م به‌رهه‌م ساڵح، تكایه خۆكاندیدكردنهكهت بكشێنه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
فائیق شێخ عه‌لی، سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار مسۆگه‌ره و داوی له به‌رهه‌م ساڵح كرد، له خۆ كاندیدكردنه‌كه‌ی بكشێته‌وه.
فائیق شێخ عه‌لی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "براكه‌م دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، وه‌كو هاوڕێیه‌ك له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێنه‌وه ده‌تناسم، ده‌زانم له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ جاری دووه‌م سووری و پێشبڕكێ له‌سه‌ر ده‌كه‌ی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "به‌و سیفه‌ته‌ی هاوڕێتم، هاوڕێت ئه‌و كه‌سه‌یه، كه راستیت پێده‌ڵێت، نه‌وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی تۆ بڕوای پێبكه‌ی. سه‌ركه‌وتنه‌كه بۆ كاك هۆشیار زێبارییه و مسۆگه‌ره، تكایه خۆكاندیدكردنهكهت بكشێنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نامه‌وێت له‌به‌ر ئه‌ودا بدۆڕێیت".
فائیق شێخ عه‌لی، له‌باره‌ی بڕواكردنی به‌رهه‌م ساڵح، له تویته‌كه‌یدا ئه‌مه‌شی نووسیوه: "ئێران درۆت له‌گه‌ڵ ده‌كات".
أخي الدكتور برهم صالح المحترم:
— فائق الشيخ علي/كلمتي للتاريخ (@faigalsheakh) February 1, 2022
عرفتك صديقاً منذ أيام صدام حسين.
أعلم بأنك مصرٌّ على المنافسة لمنصب رئيس الجمهورية لفترة ثانية.
وبصفتي صديقك، فصديقُك مَنْ صَدَقَك وليس مَنْ صَدَّقَك.
الفوز محسوم للأخ هوشيار زيباري. أرجوك إسحب ترشيحك، لأنني لا أريدك أن تُهزَم أمامه.
إيران تكذب عليك