ئەنجومەنی وەزیران رەوشی کۆچبەران تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - ئەرشیف

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو، هەروەها رەوشی کۆچبەران و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی شوباتی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو.

- خستنەڕووی ڕەوشی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە بەشێوەیەکی گشتی و کارەساتی ئەمدواییەی گیانلەدەستدان و بێ سەروشوێنبوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان و ڕزگاربووان و گەڕان بەدوای بێ سەروشوێنەکان.

- خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی (ئۆمیکڕۆن) لە هەرێمی کوردستان.

- خستنەڕووی بەرەوپێشچوونەکانی کاری تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم.