سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەكات

باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆك بارزانی كرد

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد
سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد

K24 - هەولێر

ڕۆژی چوارشەممە 2ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق رایگەیاندووە و هیوای ئەوەی خواست ببێتە هۆی لابردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی رایگەیاند باشترین رێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی سیاسییە.

هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی دیکەی ئەو كۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئۆلیڤییە دێکۆتینی كونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر