نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له توركیایه
K24 – هه‌ولێر:
له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، سایتی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بازرانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك گه‌يشتووه‌ته توركيا و له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی كۆماری توركيا كۆبووه‌ته‌وه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، هاتووه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ توركيا تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگى و خواستى دوولايهنه بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه بازرگانى و ئابوورييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: بواره‌كانى ديكه‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه.