سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاسمانی ئیماراتیان بەزاند
"هێرشەکه هیچ زیانێکی نەبووه"

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاسمانی ئیماراتیان بەزاند.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی ئیماراتیان به‌زاند، هەرسێ فڕۆکەکه تێکشکێندران.
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هێرشەکه هیچ زیانێکی نەبووه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 17ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022، هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاری ئه‌بوزه‌بی، بووه هۆی كوژرانی 3 كه‌س و برینداربوونی 6 كه‌سی دیكه.
هێرشه‌كه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی.