لیژنە هه‌میشییه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکدەهێنرێن
ژماره‌یان 24 لیژنه‌یه
K24 هه‌ولێر:
واده‌ی پێكهێنانی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیاركرا و بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو لیژنه‌كان پێكبهێنرێن.
فەرمانگەی میدیایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاره رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 6ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022، حاکم زاملی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆببێتەوە، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکان.
بڕیاریشە رۆژێک دوای ئەو کۆبوونەوەیە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و راسپاردنی کەسێک، لە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆببێتەوە.
به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، ژماره‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان، 24 لیژنه‌ن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، له‌سه‌ر پسپۆڕی و بڕوانامه و ئه‌زموون ده‌ستنیشان ده‌كرێن.