دادگای فیدراڵی جارێكی دیكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێ هیوا ده‌كات
"داواكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی بوو"
K24 - هه‌ولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ 3ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 دانیشتنی تایبه‌ت به وه‌ڵامی داواكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامدرا.
دادگای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵای هەردوو پەرلەمانتار، عالیە نسەیف و عەتوان عەتوانی، لەبارەی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی كۆبووەوە و بڕیاریدا سكاڵاكه ره‌ت بكاته‌وه، به‌مه‌ش داواكه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌تكرایه‌وه و فراكسیۆنی سه‌در وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌ناسرێت.
دادگای فیدراڵی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریش رایگەیاند، هەڵبژاردنەكە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتارانی پێویستە.
هەریەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە و رەوتی سەدر، خۆیان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان، وەک گەورەترین فراکسیۆن تۆمارکردووە.