رێبه‌ره‌كه‌ی داعش له كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی سپی، ئاشكرایكرد، ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی به‌ر له‌وه‌ی له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه بكوژرێت، خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
شه‌وی رابردوو، سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا، هێرشی كرده سه‌ر گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به داعش.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه، راشیگه‌یاندووه، به‌ر له ده‌ستپێكی هێرشه‌كه، ئه‌بو ئیبراهیم به بۆمبێك خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، كه ژن و منداڵیان تێدا بووه، كوشتووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس