بایدن: له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن
بایدن ستایشی هاوپه‌یمانه‌كانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، له باره‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕی دژ به تیرۆر رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌كاركردن له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
له وته‌یه‌كدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: له 2019ه‌وه داعش چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی دژی هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌نجامداوه و حاجی عه‌بدوڵڵا، كه شه‌وی رابردوو له ئۆپراسیۆنێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا كوژرا، سه‌ركردایه‌تی داعشی ده‌كرد و به‌رپرسی په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر زیندانی غوێران بوو، كه له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی هاوپه‌یمانمان وه‌ڵام درایه‌وه.
گوتیشی: حاجی عه‌بدوڵڵا له پشت كوشتاری ئێزدییه‌كان بوو له هه‌رێمی كوردستان له 2014 و هه‌زاران ژن و منداڵی كردووه‌ته كۆیله و ده‌ستدرێژی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر و سوپاس بۆ هێزه‌كانمان، كه ئه‌م تیرۆریسته مه‌ترسیداره له‌ناو برا.
هه‌روه‌ها گوتی: من وه‌زاره‌تی به‌رگریم راسپارد، هه‌رچی بكرێت، مه‌ده‌نی و خه‌ڵكی دیكه له نزیكییه‌وه پێوه نه‌بن و هێرشی ئاسمانیمان ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵكو دابه‌زین، كاتێك سه‌ربازه‌كانمان نزیك بوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكه‌ن، كارێكی ترسنۆكانه‌ی كرد و به بێ گوێدان به ژن و منداڵه‌كانی له نهۆمی سێیه‌می خانووه‌كه خۆی ته‌قانده‌وه، وه‌ك چۆن به‌غدادیش هه‌مان شتی كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، جۆ بایدن گوتی: هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هاوپه‌یمانمانن و ده‌مه‌وێت بڵێم له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئیدارهكهشم پێم وتوون، كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ی كرا، زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنین تیرۆر له كوێ بێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی پێی ده‌گات.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه زیاتر له 80 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر.
ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه به دوای تیرۆردا ده‌چین و دانه دانه ده‌یانسڕینه‌وه و به‌رده‌وامی به‌و جۆره ئۆپراسیۆنانه ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان بپارێزین.