رووسیا هه‌ڕه‌شه له به‌ریتانیا ده‌كات
"ئه‌وروپا زانیاری هه‌ڵه بڵاوده‌كاته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته ئه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێیه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا له‌باره‌ی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، رایبگرن.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌وروپا زانیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی نیازی مۆسكۆ بۆ هێرشكرنه سه‌ر كییڤ بڵاوده‌كاته‌وه.
زاخارۆڤا راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌نده‌ن ئابڵووقه بخاته سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی رووسیا، مۆسكۆ تۆڵه ده‌كاته‌وه.