سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا باس له‌ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات

"دوای بڕیاری دادگای فیدراڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كاندا دێت.. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و كوتله‌ی سه‌در كۆده‌بنه‌وه‌"

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

K24- هه‌ولێر:

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵ كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، بۆ ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی، پێویست به‌ ئاماده‌بوونی دوو له‌سه‌ره‌ سێی په‌رله‌مانتاران ده‌كات، شێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ئاشكرايكرد، به‌م نزیكانه‌ چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلەی سەدر کۆدەبنەوە.

محەمەد سەیهود، پەرلەمانتار و سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دووپاتیكرده‌وه‌، دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی ئامادەبوونی 220 پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار كه ده‌كاته‌‌ رێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران، شێوەی هاوپەیمانێتییەکان بە مەبەستی کۆکردنەوەی رێژەی یاسایی (نیسابی یاسایی) بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و راگەیاندنی گەورەترین فراکسیۆن، گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا ئاشکراشی کرد، بەمنزیەکانە چوارچێوەی هەماهەنگی و کوتلەی سەدری کۆدەبنەوە و گوتیشی: سیناریۆی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەك لەبارەی گەورەترین فراکسیۆن و کۆبوونەوەی پەرلەمان لە نێوانیاندا هەیە.

H.B