فراکسیۆنی سەدر بەشداری کۆبوونەوەی 7ـی مانگی پەرلەمان ناکات

"دانووستاندنمان لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان هەڵپەسارد"

شێخ حەسەن ئەلعەزاری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر
شێخ حەسەن ئەلعەزاری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر

K24 - هەولێر:

فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنەکەیان بەشداری کۆبوونەوەی 7ـی مانگی پەرلەمان ناکات.

فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و پرۆسەی سیاسی رایگەیاند، لەژێر فەرمانی سەماحەتی موقتەدا سەدر دوو بڕیار دران، ئەوانیش:

1. هەڵپەساردنی دانووستانەکان لەگەڵ فراکسیۆنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت تاوەکو وادەیەکی دیکە.

2. پێویستە لەسەر ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکەن کە لە رۆژی دوو شەممە (7ـی شوباتی 2022) تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەدەچێت، تەنیا جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نەبێت کە بەشداری دەکات.

H.H