سه‌در په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك بارزانییه‌وه كرد
جەختیان لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه كرد و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆك بارزانی و موقته‌دا سه‌در:
سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە دەكات
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ـی شوباتی 2022 سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێ بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.
H.B