ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌رسیم روویدا

K24 – هه‌ولێر

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی پولور (ئوڤاجك) له‌  پارێزگای ده‌رسیم له‌ باكووری كوردستان روویدا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگركه‌تنه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبۆلانس و تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ به‌رێكراون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 1:30 به‌كاتی توركیا روویداوه‌ كه‌ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له‌ به‌رده‌م باڵاخانه‌ی دادگای ناوچه‌كه‌ ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجاكدا نۆ كه‌س برینداربوونه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئاژانسی دیجله‌ رایگه‌یاند پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه‌ و هێڵی ته‌له‌فۆن له‌ناوچه‌ پچڕاوه‌.