ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌رسیم روویدا
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی پولور (ئوڤاجك) له پارێزگای ده‌رسیم له باكووری كوردستان روویدا كه به‌هۆیه‌وه ئاگركه‌تنه‌وه لێكهوتهوه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبۆلانس و تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه بۆ شوێنه‌كه به‌رێكراون.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 1:30 به‌كاتی توركیا روویداوه كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو له به‌رده‌م باڵاخانه‌ی دادگای ناوچه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و له ئهنجاكدا نۆ كه‌س برینداربوونه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئاژانسی دیجله رایگه‌یاند پاش ته‌قینه‌وه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه و هێڵی ته‌له‌فۆن له‌ناوچه پچڕاوه.