ڤۆندێرلایین: ئەوروپا كۆمەڵێك سزای بۆ رووسیا ئامادەكردووە
"سزاكان كەسە نزیكەكانی پوتینیش ده‌گرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
يەكێتی ئەوروپا كۆمەڵێك سزای بۆ رووسیا ئامادەكردووە و كەسە نزیكەكانی پوتین و هاوبەشە دەسەڵاتدارەكانیشی دەگرێتەوە.
ئورسولا ڤۆندێرلایین، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگەیاند، ئەگەر مۆسکۆ هێرش بكاته سه‌ر ئۆکرانیا، ئەوروپا کۆمەڵێک سزای بەهێزی بۆ مۆسكۆ ئامادەکردووە.
ڤۆنده‌رلاین راشیگه‌یاند، کۆمەڵێک سزای دارایی و ئابووری بەهێز و گشتگیر ئامادە كراوه، کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەی رووسی، بەتایبەتی کەلوپەلە تەکنینیەکان یەکێک دەبن لە سزاکان.
ده‌شڵێت:"پڕۆژەی بۆڕی گازی نۆرد ستریم 2ـی رووسیا ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سزاکان، و چالاکبوونی پڕۆژەکە پەیوەستە بە رەفتارەکانی رووسیاوە.
پشێوی و نائارامی له‌نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی جیهان به‌رده‌وامه و به‌ره‌و زیادبوونیش ده‌ڕوات، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا 128 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ته‌پڵی شه‌ڕ لێده‌دات، له به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیكرد به ناردنی هێزی پاڵپشتی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌رگریكردن له كیڤ، له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رده‌وام پشتگیری بۆ ئۆكرانییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.