ره‌یان به زیندوویی رزگاكرا
تیمه‌كانی رزگاركردن له هه‌وڵه‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بوون

K24- هه‌ولێر:
ره‌یان، ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 5 ساڵیه‌ی له گوندێكی سه‌ر به شاری شهفشاون له وڵاتی مه‌غریب كه‌وته ناو بیرێكی قووڵ و بوو به مانشێتی زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان، ئه‌مڕۆ دوای هه‌وڵی پێنج رۆژه‌ی تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌و وڵاته و به پشتبه‌ستن به شاره‌زا و پسپۆڕانی جیۆلۆجی، توانییان ئه‌و منداڵه به زیندوویی رزگار بكه‌ن.
ره‌یان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه‌وتووه‌ته ناو بیرێكی 60 مه‌تری و له قووڵایی 32 مه‌تر گیرساوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیره‌ی بیره‌كه زۆر ته‌سكه و له 30 سانتیمه‌تر زیاتر نییه، تیمه‌كان نه‌یانتوانی بچنه ناوی و رزگاری بكه‌ن، بۆیه ماوه‌ی 4 رۆژه به‌بێ وه‌ستان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری بڕین و هه‌ڵكه‌ندی زه‌وی و به پشتبه‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا و زه‌ویناسان، له‌ژێره‌وه‌ی ئه‌و گرده‌ی بیره‌كه‌ی لێیه، هه‌وڵ بۆ رزگاركردنی ره‌یان ده‌ده‌ن.
له‌و ماوه‌یه‌دا تیمه‌كانی فریاگوزاری له‌ڕێگه‌ی سۆنده‌وه خواردن و ئۆكسجینیان به ره‌یان داوه و توانیویانه له رێگه‌ی كامێرای تایبه‌ته‌وه كه خستوویانه‌ته ناو قووڵایی بریهكه، چاودێری دۆخی ره‌یان بكه‌ن و له مانه‌وه‌ی له ژیان دڵنیا بوونه‌ته‌وه.
كه‌وتنی ره‌یان بۆ ناو بیره‌كه و هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ رزگاركردنی، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانیشی هێنایه سه‌ر خه‌ت و زۆرێك له وڵاتان له رێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه هه‌وڵیانداوه هاوكاری پرۆسه‌ی رزگاركردنی ره‌یان بكه‌ن.
H.B