بە وێنە.. هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە پۆڵەندا
بایدن داوای جێگیرکردنی هێزی زیاتری کردووە
K24 - هەولێر:
هێزە تایبەتەکەی ئەمریکا لەسەر سنوورەکانی نێوان پۆڵەندا و ئۆکرانیا جێگیر دەکرێن، ئەمەش دوای بڕیارەکەی جۆ بایدن دێت، کە فەرمانی جێگیرکردنی هەزار و 700 سەربازی لە پۆڵەندا دابوو، ئەمەش دوای زیادبوونی مەترسییەکانی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە.
هێزە تایبەتەکە بە سەرکردایەتی کریستۆفەر دۆناهوێ، کە کۆتا فەرماندەی ئەمریکی بوو لە 30 مانگی ئابی پێشوو خاکی ئەفغانستانی جێهێشت.
کریستۆفەر دۆناهوێ گوتی "بەشداری ئەمەریکا لە هاوکاریکردنی پۆڵەندا پشتگیری ئێمە نیشان دەدات بۆ هاوپەیمانەکانمان لە ئەوروپا، بە روونی دیارە کە لەم کاتە ناهەموارەدا ئێمە پێکەوە بەهێزتر دەبین".
لەلایەکی دیکەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوای جێگیرکردنی هێزی زیاتری لە پۆڵەندا، رۆمانیا و ئەڵمانیا کردووە.