بەڕێوبەرێکی گشتی لە وەزارەتی دارایی گۆڕدرا

ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری کرا

رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری
رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری

K24 – هەولێر

محەمەد عەبدولقادر، وەک بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری دەستبەکاربوو، مریەم عوسمان باپیر بەڕێوەبەری پێشووی  ژمێرکاری، دەبێتە راوێژکار لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2022/2/8، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری، و یاسین عەبدلواحید بەڕێوەبەری گشتی دیوان، محەمەد عبدولقادر ئەحمەد وەک بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری دەستبەکاربوو.

لە رێوڕەسمەکەدا وەزیری دارایی و ئابووری رایگەیاند، مریەم عوسمان باپیر بەڕێوەبەری پێشوو، وەکو اوێژکار لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری درێژە بە خزمەتکردن دەدات.

ئاوات جەناب نوری، راشیگەیاند  "فەرمانبەری دڵسۆز لە هەر کوێ بێت دەتوانێت جێی دەستی دیاربێت و خزمەت بە کۆمەڵگە و کوردستان بکات".

رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری
رێوڕەسمی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری